نزیکەی 300 باڵندەی جۆراوجۆر لەناو سروشتی بەنداوی گۆمەسپان ئازادکران

شەیری بکە لە:

نزیکە 300 باڵندەی جۆراوجۆر لەناو سروشتی بەنداوی گۆمەسپان ئازادکران

ئاڤا نیوز 

 

نزیکە 300 باڵندەی جۆراوجۆر لەناو سروشتی بەنداوی گۆمەسپان ئازادکران، کە ژمارەیەک لەوانە کڕدراونەتەوە بۆ جوانکردنی زیاتری سروشتی بەنداوەکە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە بەنداوی گۆمەسپان بووەتە ناوچەیەکی گەشتیار بۆ هاووڵاتییان سەرەڕای ئەوەش ئێستا لانە و هێڵی گەشتی چەندین باڵندەی جۆراوجۆرە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر باڵندەی کێویش کڕدراونەتەوە و لە بەنداوەکە ئازادکراون بە مەبەستی زیاتر جوانکردنی سروشتی ناوچەکە.

 

لێدوانی فەرمی: سابر دڕی، نزیکە بیست ساڵە فۆتۆگرافەری سروشتە و وێنەی باڵندەی کێوی دەگرێت و دەڵێت: ئازادکردنی ئەو باڵندانە دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەیان و هاوکات چەندین باڵندەی دیکەش هاتوونەتە ناوچەکە کە پێشتر لێرە نەبینراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: