سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ زانکۆی کوردستان - هەولێر ئاهەنگی دەرچووان بۆ قوتابییانی چوار کۆلیژ ئەنجامدا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگەکەدا وتارێکی پێشکەش بە دەرچووان کرد.
وێنە گەورەکە: زانکۆی کوردستان-هەولێر ساڵی 2006 دامەزراوە، دروشمی "پێشخستنی کوردستان لەڕێگای باشترین خوێندنی ئەکادیمی" پەیڕەو دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند: ئێمە قەرزاری کوردستانین باشترین پێشکەش بکەین، پرۆژەی هەژماری من بەردەوامە و پێویستیمان بە تواناکانی ئێوەیە بۆ پەرەپێدانی، هاوکات پڕۆگرامە جیاوازەکانی حکومەت وایکردووە هەزاران دەرفەتی کار بڕەخسێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد، لە پێناوی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بۆ هاووڵاتییان پڕۆژەی کارەبامان نزیکە لەوەی 24 کاتژمێر کارەبا بۆ کوردستان دابین بکات، لە کەرتی کشتوکاڵیشدا پێویستیمان بە تواناکانی قوتابییان و دەرچووانی زانکۆیە، دەشمانەوێت ببینە سەبەتەی خۆراک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کۆدەبێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"سێوی سوور" ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵی وەفایی ساڵانە چوار پێشبڕکێ ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کاسبکاران لە قەدەخەی هاتووچۆدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە