پووتین: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە

شەیری بکە لە:
پووتین: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە

لادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە لووتکەی بریکس، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیێنێت، لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە.

وێنە گەورەکە: مەترسی هەیە شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر پەرەبسەنێت، بەتایبەت چەند ڕۆژێکە پرسی وەڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران گەرمبووەتەوە و دەگوترێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5-11 ئیسرائیل هێرشەکە دەکات.

لێدوانی فەرمی: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لووتکەی بریکس هۆشداری لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داو گوتی: "ئەم ناوچەیە لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دایە".

باکگراوند: سێ ڕۆژە لووتکەی بریکس بە بەشداریی زیاتر لە سەرۆکی 20 وڵات لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت و زۆرێک لە وڵاتە بەشداربووەکان داوایان کرد هاوکاری لوبنان و غەززە بکەن و بەخێرایی هەوڵ بۆ ڕاگرتنی شەڕ بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: