سوودانی: مۆڵەت بە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دەدەین

شەیری بکە لە:
سوودانی: مۆڵەت بە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دەدەین

سوودانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە پارێزگای واست

ئاڤا نیوز


سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی تەمەنی حکومەتەکەی ڕێکارەکانی مۆڵەتپێدان بە ملیۆنێک یەکەی نیشتەجێبوون تەواو دەکات.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بۆ چارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون عێراق پێویستی بە سێ تا پێنج ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، وەزارەتەکە لە هەوڵدایە تاوەکو ساڵی 2030 بەلایەنی کەمەوە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ دروست بکات.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پارێزگای واست بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دانا کە پێکەوە 45 هەزار یەکە لەخۆدەگرن، لە لێدوانێکیشدا وتی، پڕۆژە تازەکانی نیشتەجێبوون لەناوخۆیاندا شارێکی تەواون و هەموو ناوەندە ئابوری، خزمەتگوزاری و بازرگانییەکانیان تێدا دەبێت و بەهاوکاری کەرتی تایبەت دروست دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرۆک وەزیران، حکومەت هەموو ئاسانکارییەک دەکات و زەوی بۆ پڕۆژەکان تەرخان دەکات، ئەویش بە ئامانجی ئەوەی نرخی یەکەکان نزم بن و هەموو چین و توێژەکان بتوانن ببن بە خاوەن یەکەی خۆیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: