لە بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی دەستڕێژی گوللە دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


کارمەندێکی ئەمنی دەچێتە بنکەی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی، لەنێو بنەکەکە تەقە دەکات، ئەفسەرێک و دوو پۆلیس بریندار دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە بنکەکە شەڕەتەقە لە نێوان دوو کەسدا دروست بوو، بەهۆیەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس بریندار بوون.

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی گوتی: "بەگوێرەی  زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسەیتەقەی کردووە کارمەندی هێزێکی ئەمنییە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە."

زانیاریی زیاتر: تەقەکەرەکە بە چەکەوە چووەتە نێو بنکەکە، ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی بریندار کردووە و دۆخی دوو پۆلیسەکە ناجێگیرە، هەروەها یەکێک لە ئەفسەرانی بنکەکە گولـلەیەک بەر قاچی کەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: