%36ـی فەرمانبەرانی سلێمانی لە هەژماری من تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
یەكەم "ئەی تی ئێم" لە سلێمانی- بەهمەن مەجید ــ ئاڤا نیوز

یەكەم "ئەی تی ئێم" لە سلێمانی- بەهمەن مەجید ــ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆسەی هەژماری من، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە تاوەکو ئێستا %36ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لەنێو پڕۆسەکە تۆمارکراون.

 

وێنە گەورەکە: چوار هەزار و 500 مووچەخۆری سنووری پارێزگای سلێمانی کە لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن و کورتەنامەیان بۆ گەڕاوەتەوە، لە سێ ئامێری ڕاکێشانی پارە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

 

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەگوێرەی دوایین ئامار بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نۆ، فەرمانبەرانی مەدەنی سلێمانی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، کە %36ـی تۆمارکراوانی نێو پڕۆژەکە پێکدەهێنن پڕۆسەکە لەو پارێزگایە نەوەستاوە و لە فراوانبووندایە."

 

ژمارەکان وا دەڵێن: نزیکەی 153 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبن.

 

هەولێر: 143 هەزار و 400 مووچەخۆر
سلێمانی: چوار هەزار و 500 مووچەخۆر
دهۆک: چوار هەزار و 400 مووچەخۆر
کەرکووک: 500 مووچەخۆر

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: