شەش لایەنیی سوننە لە سەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێکدەکەون

شەیری بکە لە:
شەش لایەنیی سوننە لە سەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێکدەکەون

هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شەش لایەنی سوننە دوو بژاردەیان خستەڕوو.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ شەش لایەنی سوننە کە پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە پارتی تەقەددوم بەسەرۆکایەتی حەلبوسی، جەماوەری نیشتیمانی، حەسم، پڕۆژەی نیشتیمانی عێراق، سەدارە و موبادەرە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دوو ڕێگا چارەیان خستەڕوو بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەیاننامەکە بژاردەی یەکەم ئەوەیە کە سەرجەم لایەنە سوننەکان کاندیدەکانیان بکشێننەوە و تەنیا پاڵپشتی لە کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی بکەن بۆ ئەو پۆستە، بژاردەی دووەمیش  گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییە لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاندیدکردنی کاندیدێکی نوێ کە کۆ دەنگی سوننەی لەسەر بێت.

 

ئەمەش بزانە: زیاتر لە 11 مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکی نێوانیان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکەش تائێستا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ