مانگی داهاتوو دادگەی ڕووسیا لەسەر دۆسیەكەی ناڤالنی كۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
مانگی داهاتوو دادگەی ڕووسیا لەسەر دۆسیەكەی ناڤالنی كۆدەبێتەوە

وێنەیەكی ناڤالنی- AFP

ئاڤا نیوز


مانگی داهاتوو دادگەیەک لە باکووری  ڕووسیا، گوێ لە دۆسیەیەک دەگرێت کە دایکی ئەلێکسی ناڤالنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا دەیخاتەڕوو، دوای ئەوەی ڕێگری لێکرابوو تەرمی کوڕەکەی ببینێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دایکی ئەلێکسی ناڤالنی، چەندین جار داوای کردووە تەرمی کوڕەکەی پێبدرێتەوە، بەڵام تا ئێستا پێی نەدراوەتەوە، لە دادگایەک لە باکووری ڕووسیا داوای تۆمارکردووە، وا بڕیارە مانگی داهاتوو لەسەر ئەو دۆسیەیە دادگا کۆببێتەوە.


لێدوانی فەرمیی: ئاژانسی هەواڵی تاس بڵاویکردەوە کە دادگە سکاڵایەکی لەبارەی "کردەوەی نایاسایی" وەرگرتووە و دانیشتنەکە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە دەبێت، واتە کراوە نابێت و میدیاش ناتوانێت ڕووماڵی بکات.


تیمی ناڤالنی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاویانکردەوە، لە شاری سالخارد لە چواری ئازاردا ئەو دۆسیەیە تاوتوێ دەکرێت.


 باکگراوند: 16 ی شووباتی ئەمساڵ، ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی ڕووسیا و سەرسەختترین نەیاری سیاسیی ڤلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا، لە زیندانێکی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان