
لۆورێن شوارزی - AFP
ئاڤا نیوز
لۆورێن شوارزی، کوڕێکی سێ ساڵانی ئەڵمانییە و بە تابلۆکانی هەرا لە جیهانی هونەردا دەنێتەوە.
وێنە گەورەکە: منداڵیکی ئەڵمانی تەمەن سێ ساڵان بە هۆی حەز و خولیای بۆ هونەری وێنەکێشان و گرتنی فڵچەی بۆیاخ دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی دا دەهێنێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لۆورێن، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە گەشتێکدا لەگەڵ خێزانەکەی خولیای خۆی بۆ نیگارکێشانی ئەبستراکت دۆزییەوە، لەو کاتەوە دایک و باوکی هەژمارێکی ئینستاگرامیان بۆ دروستکردووە تا کارەکانی تێدا نمایش بکەن و تا ئێستا نزیکەی 90 هەزار فۆڵۆوەری کۆکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا زۆربەی تابلۆکانی ئەو منداڵە بە چەندین هەزار یۆرۆ فرۆشران، دایک و باوکی دەڵێن ئەو بڕە پارەیە دەخەینە ناو هەژمارێکی بانکیی تا ئەو کاتەی گەورە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
كەسوكاری تەعۆ بەستەپیازەیی سكاڵا لەسەر فیلمی بەڕازیلیە شینەكە تۆماردەكەن
- کولتوور
- 5 نیسان
بوراک ئۆزجیڤیت لە هەولێرە