دوای 48 ساڵ زیندانیکردن بێتاوانی سەلمێنرا، دوای 10 ساڵ داوای لێبووردنی لێکرا

شەیری بکە لە:
دوای 48 ساڵ زیندانیکردن بێتاوانی سەلمێنرا، دوای 10 ساڵ داوای لێبووردنی لێکرا

ئیواو هاکاماتا

ئاڤا نیوز

لە وڵاتی ژاپۆن کەسێک دوای 48 ساڵ زیندانیکردن بێتاوانییەکەی دەسەلمێنرێت، بەم هۆیەوە پۆلیس دوای 10 ساڵ داوای لێبووردنی لێ دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرێکی پۆلیسی ناوخۆیی ژاپۆن داوای لێبوردنی لە پیاوێکی تەمەن 88 ساڵ کردووە بەن ناوی  ئیواو هاکاماتا کە 48 ساڵ زیندانی کراوە ئینجا بێتاوانییەکەی سەلمێنراوە.

لێدوانی فەرمی: تاکایۆشی تسودا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ژاپۆن سەردانی پیاوەکەی کردووە و پێیوتووە: " داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەو بارگرانی و کێشە و گرفتانەی کە لە ماوەی 48 ساڵدا لە ڕۆژی دەستگیرکردنەکەتەوە تا یەکلاییکردنەوەی بێتاوانییەکەت ڕووبەڕووت بوونەتەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاکاماتا ساڵی 1966 دەستگیر کراوە و ساڵی 2014 ئازاد کراوە، ماوەی زیندانیکردنی بە درێژترین ماوەی زیندانی لە جیهاندا ناسێنراوە، دوێنێش دوای 10 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئازادکردنی داوای لێبووردنی لێ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: