نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
حیزبی دەعوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە گەلی کوردستان و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات، داواش دەکات حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئاسۆی نوێ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسی حیزبی دەعوەی ئیسلامی کە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە پەیامێکدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە کەشێکی سیاسی، ئەمنی و هونەری لەباردا کرا و بەهۆیەوە گەلی کورد توانی نوێنەرانی خۆی بە ئازادییەکی تەواوەوە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبردن لە هەرێم هەڵبژێرێت".
بابەتی ستراتیژی: وێڕای پیرۆزبایی لەو حیزب و کاندیدانەی دەنگی پێویستیان بۆ گەیشتن بە پەرلەمان بەدەستهێناوە، حیزبی دەعوە ئومێدەوارە بەخێرایی حکومەتێکی هاوبەشی بە بەرنامە پێکبهێنرێت، بەجۆرێک لەئاست خواستی شەقامی کوردیدا بێت لە هەموو ئاستەکان، هیواخوازیشە "حکومەت {کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان} ئاسۆی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بکاتەوە و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پشتبەستن بە دەستوور چارەسەر بکرێن و یەکڕیزی نیشتیمانیی عێراق بەهێزتر بکات".
لەلایەکی دیکەوە: حیزبی دەعوە ستایشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تەواوکردنی ئەو شایستە دیموکراسییەدا، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ستایشی ئەمریکا دەکات لە شکستپێهێنانی داعش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕەنگە سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوردستان پەسند بکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر