ئاڤا نیوز نرخی خانووەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە هەولێر ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لاهوور شێخ جەنگی لە گوندێکی ڕێگای هەولێر - کەرکووک خانوویەک و پێنج دۆنم زەوی بە 325 هەزار دۆلار دەکڕێت، هەروەها لە نزیکترین کاتدا دەست بە دروستکردنی باڵەخانەی نوێ لە زەوییەکە دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی:
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی حیزب و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لاهوور شێخ جەنگی بۆ شوێنی مانەوەی خۆی و بارەگای حیزبەکەی، خانوویەک و پێنج دۆنم زەوی لە نێوان هەولێر و قوشتەپە کڕیوە.


زانیاریی تایبەت: خانووەکە دەکەوێتە گوندی بابان لە سنووری قەزای قوشتەپە، یەک نهۆمە و ڕووبەرەکەی 350 مەترە، لەسەر زەوییەکی کشتوکاڵی بە ڕووبەری پێنج دۆنم دروستکراوە، بیری ئاوی تێدایە و کەوتووەتە نزیک ڕێگای هەولێر - کەرکووک.

زانیاری زیاتر: خانووەکە بە 325  هەزار دۆلار (32 دەفتەر و نیو) کڕاوە، مامەڵەکەش لە ڕێگای ئاکۆی برای لاهور شێخ جەنگی کراوە و 2%ـی نرخی دیاریکراوی خانووەکە لە مامەڵەی نێوەندگیری وەرگیراوە.

وێنەیەک لە گرێبەستی کڕینی موڵکەکە 


 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: