بلینکن بۆ نەتانیاهۆ: سوود لە کوژرانی سینوار وەربگرن بۆ ئاگربەست

شەیری بکە لە:
بلینکن بۆ نەتانیاهۆ: سوود لە کوژرانی سینوار وەربگرن بۆ ئاگربەست

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن و بنیامین نەتانیاهۆ لە تێلئەڤیڤ، سەرچاوە: EPA

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل،
دووپاتی دەکاتەوە کاتێکی باشە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان.

وێنە گەورەکە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی لە ئیسرائیلە و دوێنێ لەگەڵ هەریەکە لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران و یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن داوای لە بنیامین نەتانیاهۆ کردووە پێویستە سوود لە کوژرانی یەحیا سینوار وەربگرێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە.

لەلایەکی دیکەوە: بلینکن فشاری لە ئیسرائیل کردووە ڕێگە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو خاکی فەڵەستین زیاتر بکات. ئەم فشارەی بلینکن لەکاتێکدایە نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە دۆخی مرۆیی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین کە بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل گیریان خواردووە و هیچ یارمەتییەکی مرۆییان بەدەست ناگات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 400 هەزار فەڵەستینی لە باکووری غەززە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی ئیسرائیلن و بێ خۆراکن، ئیسرائیلیش گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆیان ڕەت دەکاتەوە. 

باکگراوند: یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، 16ی ئەم مانگە لەلایەن ئیسرائیل لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە کوژرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: