پارتی یەکەم حیزبە ئەجێندای بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاشکرا کردووە؛ چ مەرجێکی هەیە؟
- کوردستان
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم حیزبە بەڕوونی ئەجێندای بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت ئاشکرا کردووە، بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبەش مەرجەکانی پارتی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو، بەدیاریکراوی 15-10-2024، ڕۆژێک بەرلەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووەستێت، سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵە گەورەکەی بانگەشەی پارتی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر، بەڕوونی پەیامی دۆستایەتی بۆ هەمووان نارد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەند ڕۆژێک لەبەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، جارێکی دیکە پارتی ئەو پەیامەی بۆ هەمووان دووبارە کردەوە، د.هێمن هەورامی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ی ئاڤا بوو، نیازی پارتی بۆ شێوازی حوکمداری چوار ساڵی ئایندە خستەڕوو.
لێدوانی فەرمی: هێمن هەورامی لەبارەی مەرجەکانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بە ئاڤای گوت: "دەرگامان بۆ هەموو لایەنەکان کراوەیە و هێڵی سوورمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، ئامانجمانە لەسەر کارنامەیەکی وا ڕێکبکەوین حکومڕانییەکی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت، یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، پرۆسەی چاکسازی لە زاخۆ تا خانەقین بگرێتەوە، دەسەڵات لای حکومەت بێت و پرۆسەی دیموکراسی زیاتر بچێتە پێشەوە".
ژمارەکان وادەڵێن: پارتی دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە بە جیاوازیەکی زۆر پێش لایەنەکانی تر کەوت، بەجۆرێک متمانەی دەنگی زیاتر لە 809 هەزار هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد، ئەمڕۆ پارتی لە پێگەیەکی بەهێزتر مامەڵە لەگەڵ لایەنەکان دەکات، بەڵام دەرگای بەڕووی هیچ لایەک داخراو نییە، ئەمەش بەگوتەی بەرپرسانی باڵای ئەم حیزبە.
هەنگاوی داهاتوو: پێکەوەیی لەپاڵ ئارامی و خۆڕاگری، یەکێک لە درووشمەکانی بانگەشەی پارتی بوو بۆ ئەم هەڵبژاردنە، لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا هەمووان وەڵامی ئەو پرسیارە وەردەگرنەوە، ئاخۆ کام لایەن دەچێتە ژێر چەتری پەیامەکەی پارتی.
گفتوگۆی ئاڤا لەگەڵ هێمن هەورامی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە