سوودانی و محەممەد بن سەلمان: دەبێت گرژییەکان ڕابگیرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و شازادەی جێنشینی سعودیە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە و لوبنان تاوتوێ دەکەن، داواش دەکەن شەڕ کۆتایی پێبهێنرێت و ناوچەکە لە گرژیی زیاتر دووربخرێتەوە.
بۆچی گرنگە: عێراق و سعودیە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوام پشتیووانی دۆزی فەڵەستینن و هەردوولاش داوا دەکەن سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە کاربکەن تا ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامدا و هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، جەختیشیانکردەوە لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی دووقۆڵیی و هەماهەنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان بەمەبەستی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات.
زانیاریی زیاتر: شەڕی غەززە و لوبنان بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووە وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە "باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکەش کراوە، لە چوارچێوەی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامەی کە ڕوودەدات، جەخت کرایەوە لە هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە غەززە و ماوەی سێ هەفتەیە لوبنان بەردەوامە، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی لووتکەی ئیسلامی سەبارەت بەو ڕووداوانە و کاردانەوەکانی کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر لە چەند ناوچەیەكی شاخاویی هەرێمی كوردستان دەبارێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یونامی: پێویستە بەزووترین كات حكومەتێكی نوێ پێكبهێنرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: 75% كێشەی بایۆمەتریی مووچەخۆران چارەسەر كراوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گــەردییــەکان؛ لە بەرنامەی دیوەخانی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
21 تشرینی یەکەم
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
21 تشرینی یەکەم
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل کوژرانی شوێنگرەوەکەی نەسروڵڵای پشتراستکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فەڕەنسا هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی مقاوەمە بە درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل