سوپای ئیسرائیل کوژرانی شوێنگرەوەکەی نەسروڵڵای پشتراستکردەوە

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل کوژرانی شوێنگرەوەکەی نەسروڵڵای پشتراستکردەوە

هاشم سەفییەدین. کە دەنگۆی ئەوە هەبوو دوای کوژرانی نەسروڵڵا بکرێتە ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل كوژرانی هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاستكردەوە کە دەنگۆی ئەوە هەبوو لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل دا لە هەشتی تشرینی یەکەم کوژرابێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە: بەتەواوەتی دڵنیابوونەتەوە لەوەی هاشم سەفییەدین، جێگرەوەکەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمنیداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی سێ هەفتە لەمەوبەری سوپای وڵاتەکەیان کوژراوە.

 

بۆچی گرنگە: دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە ڕۆژی 27 ـی مانگی نۆ لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بینایەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، قسەی زۆر لەسەر شوێنگرەوەکەی حەسەن نەسروڵڵا دەکرا و دەگوترا هاشم سەفییەدین کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبە، شوێنی دەگرێتەوە.

 

ئەمەش بزانە: لەدوای کورژانی نەسروڵڵاوە، سەفییەدین لەگەڵ  نایم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کاروبارەکانی حیزبوڵڵایان بەڕێوەبردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: