سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە پۆستەی دووردەخرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە پۆستەی دووردەخرێتەوە

حەیدەر حەنوون

ئاڤا نیوز


لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵ لە پۆستەکەی دووخرایەوە و لەمەودوا وەک ڕاوێژکار لە وەزارەتی داد کار دەکات.

وێنە گەورەکە: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ماوەیەکە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر کراوەتەوە، پێشتریش سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو، دادگا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لێپرسینەوە دەکات و پێدەچێت حەیدەر حەنوون بە زیندانیکردن سزابدرێت.

زانیاری بەدەستهاتوو: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر بەخشینی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە پۆستەکەی.

لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی  حەیدەر حەنوون وەک ڕاوێژکار بە پلەی تایبەت لە وەزارەتی داد، ئەویش بۆ ئەوەی سوود لەو ئەزموونەی وەربگیرێت کە لە بوارەکانی یاسا و دادوەریدا هەیەتی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: