"ترەمپ ببێتەوە سەرۆک شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆتایی دێت"

شەیری بکە لە:
"ترەمپ ببێتەوە سەرۆک شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆتایی دێت"

دەیڤید ئۆین، وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا پێشبینی کۆتایی هاتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤید ئۆین، وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەربکەوێت چانسی ئەوە هەیە کۆتایی بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ لە زۆربەی چاوپێکەوتنەکان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بوایە، شەڕی غەززە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ڕووی نەدەدا.

شەیری بکە لە: