پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان

محەممەد سلێمان محەممەد

ئاڤا نیوز

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد سلێمان محەممەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی کە 20 هەزار و 759 دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمی حیزبەکەیەتی، لە دایکبووی ساڵی 1948و تەمەنی 76 ساڵە، دەبێتە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری داهاتوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
لە مادەی (11)ی پەیڕەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت و دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن، ئەرکی بە تەنیا بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: