ژمارەیەک ڕێنمایی لەبارەی گەشتی عومرەی ئەمساڵ بڵاودەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک ڕێنمایی لەبارەی گەشتی عومرەی ئەمساڵ بڵاودەکرێنەوە

ژمارەیەک هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە وەرزی عومرەی ئەمساڵ، نووسراو ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف لە پارێزگاو و ئیدارە سەربەخۆكان دەكات.

 

بڵاوكراوەی فەرمی: لە نووسراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف دەكات كە بۆ وەرزی عومرەی ئەمساڵ 2024 - 2025، ناوی ئەو مامۆستایە ئایینیانە ڕەوانە بكات كە ئەمساڵ وەك "موڕشیدی ئایینیی" یاوەری عومرەكاران دەبن بە ڕەچاوكردنی مەرجەكانی موڕشیدی عومرە.

 

لەلایەکی دیکەوە:  مەرجەکانی بوون بە ڕێنماییکاری ئایینیی "مورشیدی عومرە" ئەمانەن: 


1. مەرجە مامۆستا ئایینییەکە ناونیشانی پێش نوێژ و وتارخوێن بێت، نابێت خزمەتیی لە سێ ساڵ کەمتر بێت.
2.  باری جەستەیی ڕێک و پێک بێت و پەککەوتە نەبێت .
3. گەشتی عومرەی وەک مورشیدی ئایینیی نەکردبێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە داوا دەكات بۆ پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان، 20 موڕشیدی دیار بكرێت،  هاوكات بۆ پارێزگای هەڵەبجە 15 موڕشید و ئیدارەكانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕینیش 10 موڕشید دیار بكرێت.

 

ئەمەش بزانە:  تێچووی گەشتی موڕشیدە ئایینییەکان لەسەر كۆمپانیا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ