ئەمریکا شەش کۆمپانیای چینی خستە لیستی ڕەشەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا شەش کۆمپانیای چینی خستە لیستی ڕەشەوە

ئاڵای وڵاتانی چین و ئەمریکا، وێنە: abc

ئاڤا نیوز

ئەمریکا به بیانووی یارمەتیدانی کەرتی سەربازی ئێران، شەش کۆمپانیای چینی خسته لیستی ڕەشەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا لەڕێگەی خستنە لیستی ڕەشی هەندێک کۆمپانیاوە، دەیەوێت چالاکییە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی ئیران لاواز بکات و رێگربێت لە هاوکاریکردنی ڕووسیا و حیزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن ئێرانەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاریدەدەری وەزیری بازرگانی ئەمەریکا بۆ بەڕێوەبردنی هەناردە ڕاگەیاند: "ئێمە بەردەوام دەبین لە سزادانی ئەو لە یاسا دەرچووانەی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کار دەکەن."

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دادی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ناوخۆیی یاسای نوێی دەرکرد بە بیانووی پاراستنی داتای فیدراڵی یان کەسیی ئەمریکییەکان لە وڵاتانی وەک چین، رووسیا و ئێران لە ڕێگەی سنووردارکردنی نوێ لەسەر هەندێک مامەڵەی بازرگانی.

 

ئەمەش بزانە: جگە لە چین و ڕووسیا و ئێران، ئەم یاسایە بەسەر ڤەنزوێلا، کوبا و کۆریا جێبەجێ دەکرێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: