پەیامی موقتەدا سەدر لەبارەی گرژییەکانی بابل

شەیری بکە لە:
پەیامی موقتەدا سەدر لەبارەی گرژییەکانی بابل

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر. وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی بابل بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی دەدات لە کاردانەوەی ئەرێنی و نەرێنی بەرامبەر بە کاری گەندەڵکاران و میلیشیا " بێ ئابڕووەکان".

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەم پەیامەی سەدر، دوای کوژرانی ئەندامێکی بەشی ڕاگەیاندنی سەرایا سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر هات لە بابل، دواتر لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە پارێزگاکە چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەقیان تۆمەتبار کرد بە کوشتنی ئەو ئەندامەیان و، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کرد، پاشان ڕژانەسەر شەقامەکان و تەقەیان لە بارەگایەکی گرووپە چەکدارەکە کرد.

 

پەیامی فەرمی: "هەرکەسێک کاردانەوەی ئەرێنی یان نەرێنی هەبێت بەرامبەر بە کاری گەندەڵکاران و میلیشیا بێ ئابڕووکان لە کوشتن و تیرۆرکردن، ئەوە لەوانە و بێ بەریبوونی خۆمانی لێ ڕادەگەیێنین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان