ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی لوبنان، وێنە: al monitar

ئاڤا نیوز


بەپێی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بەرپرسێکی گەورەی دارایی حیزبوڵڵایان لە سووریا کردووەتە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دانیال هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەبێ ئەوەی ناوی ئەو بەرپرسە ئاشکرا بکات ڕایگەیاند، ئەو فەرماندەیە لە یەکەی 4400، بەرپرسی گواستنەوەی پارە بووە لە ئێرانەوە بۆ حیزبوڵڵا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەی ،4400 پێشتر لەلایەن محەممەد جەعفەر قەسیر سەرکردایەتی دەکرا کە نازناوی شێخ سەڵاحی لێنرا بوو و بەڕێوەبەری سەرەکی داهاتی ئەو گرووپە چەکدارییە بوو.

 

هاگاری ئەوەشی ڕاگەیاند، کە شێخ سەڵاح لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن ئیسرائیلەوە "لە هێرشێکی ئامانجدار" لە بەیرووت "کوژراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری سووریا، لە ماوەکانی ڕابردوودا کوشتنی دوو کەسی لە هێرشێکی ئیسرائیل ڕاگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی لە دیمەشق کردبووە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل، یەکەی 4400 بەشێوەیەکی تایبەت بەرپرسە لە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ سووریا بەر لەوەی لە لوبنان بفرۆشرێت، کە داهاتەکەی دەیان هەزار ملیۆن دۆلارە.

 

باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکان لە سووریا لە ساڵی 2011ەوە، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لەم وڵاتە دەستپێکردووە و پێگەکانی هێزەکانی ڕژێم و ئامانجەکانی ئێران و حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ