شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

مووچەی فەرمانبەران، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 


مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی بە گرێبەست بوونی مانگی نۆیان وەردەگرن، شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژیش لە مانگی داهاتوو دابەش دەکرێت.

 
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-10-2024 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لەسەر ئاستی پەروەردەکانی 'هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ' دابەش دەکرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: مامۆستایانی گرێبەست لە دوایین قۆناغی مامەڵەی گرێبەستبووندان لە پەروەردەکان، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری و UPN یان بۆ دەکرێت.


 
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، لە مانگی 11 دا شایستەی دارایی هەردوو مانگ بەیەکەوە وەردەگرن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ