حیزبوڵڵا بنکەیەکی دەریایی سوپای ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا بنکەیەکی دەریایی سوپای ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

ئاڕاستەکردنی مووشەکێکی حیزبوڵڵا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

تا دێت گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل پەرە دەسەنێت، لە تازەترین هێرشیدا حیزبوڵڵا بنکەیەکی دەریایی سوپای ئیسرائیل دەکات لە نزیک حەیفا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمرۆ 22-10-2024 مووشەکێکیان لە لوبنانەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی دەریایی لە نزیک حەیفا لە باکووری ئیسرائیل کردووە.
 
زانیاری بەدەستهاتوو: حیزبوڵڵا دوو پێگەیان لە ناوەندی بازرگانی ئیسرائیل کردووتە ئامانج، یەکێک لەو پێگانەش بنکەی هەوڵگری ئیسرائیلی بووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات سەربارەت گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیانە، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەگەری ئاگربەست لە لوبنان هەیە بەڵام بە بوونی چەند مەرج و داواکارییەک و پێویستە لوبنان بەم داواکارییانە ڕازی ببێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ