سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی باڵەخانەکانی بەیرووت دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی باڵەخانەکانی بەیرووت دەکات

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی باڵەخانە دیاریکراوەکانی حارەت حریک و بورج ئەلبەرەجنە لە باشووری بەیرووت کرد باڵەخانەکانیان چۆڵبکەن.

 

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، حەشارگەیەکی چەکدارانی حیزبوڵڵایان لە ژێر نەخۆشخانەی ساحل لە ناوچەی حارەت حەریک ئاشکرا کردووە و ئەمەش بیانوویەکە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "بۆ سەلامەتی خۆتان و ئەندامانی خێزانەکەت دەبێت دەستبەجێ لەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە کە لە نزیک نەخۆشخانەی سحلایە".

 

لەلایەکی دیکەوە: فادی عەلامە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ساحل ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکە لە نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی چۆڵکراوە هاوکات ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە حەشارگەیەکی پارەی حیزبوڵڵا لە ژێر نەخۆشخانەکەوە بێت.

 

زانیاریی زیاتر: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەردەوام ئۆپەراسیۆنی سیخوری بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ