ئەو کاندیدە ژن و پیاوانەی کە زۆرترین دەنگیان لە بازنەکان بەدەستهێناوە

شەیری بکە لە:
ئەو کاندیدە ژن و پیاوانەی کە زۆرترین دەنگیان لە بازنەکان بەدەستهێناوە

ئاڤا نیوز

 

کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ، لەسەر ئاستی چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی حیزبەکان بەدەستهێناوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی 99.6% ی ئەنجامەکانی ڕاگەیاند و چوار پیاو و چوار ئافرەت زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی چوار بازنەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەو کاندیدە پیاو و ئافرەتانەی زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، ئەمانەن:

 

هەولێر:

شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، لەسەر لیستی یەکێتی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێناوە کە بیست و چوار هەزار و 417 دەنگە.

ڤالا فەرید، لەسەر لیستی پارتی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی ئافرەتان بەدەستهێناوە کە سێزدە هەزار و 483 دەنگە.

 

سلێمانی: 
محەممەد سلێمان محەممەد ساڵح، لەسەر لیستی نەوەی نوێ زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێناوە کە بیست هەزار و 759 دەنگە.

لاوین محەممەد علی، لەسەر لیستی یەکێتی، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی ئافرەتان بەدەستهێناوە کە شەش هەزار 111 دەنگە.

 

دهۆک:
بەهجەت عەلی ئیبراهیم، لەسەر لیستی پارتی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێناوە کە بیست و سێ هەزار و 603 دەنگە.

ڤەژین عەبدولرەحمان، لەسەر لیستی پارتی، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی ئافرەتان بەدەستهێناوە کە نۆ هەزار و 90 دەنگە.

 

هەڵەبجە:

بارزان عوسمان محەممەد، لەسەر لیستی یەکێتی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستهێناوە کە پێنج هەزار و 224 دەنگە.

ئیمان فەرەج حاجی فەتاح، لەسەر لیستی یەکێتی، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی ئافرەتان بەدەستهێناوە کە دوو هەزار و 79 دەنگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: