باڵیۆزی ئەمریکا: هیوادارین بەزووترین کات حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێبکهێنرێت

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئەمریکا: هیوادارین بەزووترین کات حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێبکهێنرێت

باڵەخانەی باڵیۆزخانەیا ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزی ئەمریکا پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتوو وەسف دەکات و  بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو پارتە سیاسییەکان دەکات.  

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی 18 و 20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لە دەنگدانی تایبەت ڕێژەی بەشداریکردن 97% و لە دەنگدانی گشتی رێژەی بەشداریکردن 72% بوو، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەدوای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان.

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی:  ئولینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "کارمەندانی باڵیۆزخانەکەمان چاودێری پڕۆسەی دەنگدانیان کرد، دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونیان  بە پڕۆسەی دیموکراسی".

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت لایەنەکان بە زووترین کات کار بۆ پێکهینانی حکومەتی نوێ و گواستنەوەی دەسەڵات بکەن. هیواخوازیشە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان خۆڕاگری هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات.

 

گۆشەیەکی دیکە: ڕۆمانۆوسکی تیشک دەخاتە سەر کێشەی تەکنیکی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری بەشێک لە دەنگدەران و دەڵێت: "پێویستە ئەو کێشەیە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025 چارەسەر بکرێت". 

شەیری بکە لە: