نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا و جیهان بەڕێزەوە سەیری دەکات
- کوردستان
- 21 تشرینی یەکەم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - گرافیکی ئاڤا (نێچیرڤان یوسف)
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: "هەڵبژاردن هه‌نگاوێكى گرنگ بوو، سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا و جیهان بەڕێزەوە سەیری دەکات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و سه‌رخستنی مايه‌ى شانازى و پێزانينه، گه‌لى كوردستان براوه‌يه.
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌يه‌كى ئارام و شارستانييانه، بە سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره وەسف دەکات و دەڵێت: "جيهان به ڕێزه‌وه سه‌يرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌واو ده‌كات و گه‌لى كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێيه‌تى، ئه‌وه‌يه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لايه‌نه سياسييه‌كان به‌زووترين كات حكومه‌ت پێكبهێنن".
جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى ئازادانه‌ى بير و ده‌نگی هاووڵاتیان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان".
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەکردن بە كێبڕكێى ئاشتييانه لە بانگەشە و ڕێژه‌ى به‌شداريى فراوانى هاووڵاتيان له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا دەڵێت: "سەلمێنرا گه‌لى كوردستان مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆبڕياردان له چاره‌نووس و داهاتووى خۆى، به‌هێز بكات و نيشانه‌ى زيندوويى و پێگه‌يشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گه‌لى كوردستانه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی هاووڵاتیانی كەندێناوە بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوە سەرژمێر نەكراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و گەڕەکە و گوندەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەرسنگ چەند منداڵێک بەناوی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بەرازیل ناونراون