میدیاکانی عێراق: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە

شەیری بکە لە:
میدیاکانی عێراق: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەی فەرمی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی عێراق بە گرنگییەوە ڕووماڵی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان و دەرئەنجامەکانی دەکەن و دەڵێن، هەڵبژاردنەکە کە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کردووە، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و بەگوێرەی ئاماری فەرمی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداری تیایدا گەیشتە 72%، بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمیسیۆن ئەنجامی سەرەتایی دەنگی لایەنەکان ئاشکرابکات.

 

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەی فەرمی حکومەتی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە مانشێتی سەرەکیدا بە زمانی کوردی نوسیویەتی "زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان" و ئاماژەی بەداوە، هەروەک چاوەڕێ دەکرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.

 

لەیەکەم کاردانەوەی فەرمیشدا، دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ئومێدەوارە لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ