ئاڤا نیوز ژمارەی دەنگی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ژمارەی دەنگی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە

گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئاڤا نیوز ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکانی بەدەست گەیشتووە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمە و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش سەرجەم حیزبەکانە.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەو ئەنجامەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیە:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 791 هەزار و 210 دەنگ (39) کورسی.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 400 هەزار و 467 (24) کورسی .

نەوەی نوێ: 281 هەزار و 505 دەنگ (15) کورسی.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 112 هەزار و 788 دەنگ (7) کورسی.

ڕەوتی هەڵوێست: 53 هەزار و 614 دەنگ (3) کورسی.

کۆمەڵی دادگەری: 63 هەزار و 24 دەنگ (3) کورسی.

بەرەی گەل: 
32 هەزار و 284 دەنگ (2) کورسی.

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 12 هەزار و 764 دەنگ (1) کورسی.

بزوونتەوەی گۆڕان: 11 هەزار و 821 دەنگ (1) کورسی.

ژمارەی دەنگی کاندیدانی سەرکەوتووی کۆتاکان:
 

نەجدەت نووری: لە پێکهاتەی  تورکمان لە بازنەی سلێمانی؛ 5 هەزار و 192 دەنگ.

دانا ئامانج: لە پێکهاتەی کریستیان لە بازنەی سلێمانی؛ 5 هەزار و 133 دەنگ.

ڕامی نووری: لە پێکهاتەی کریستیان لە بازنەی هەولێر؛ 6 هەزار و 421 دەنگ.

مونا قەهوەچی: لە پێکهاتەی تورکمان لە بازنەی هەولێر؛ 3 هەزار و 411 دەنگ.

د.جیمس حسدۆ هیدۆ: لە پێکهاتەی کریستیان لە بازنەی دهۆک؛ 5 هەزار و 22 دەنگ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: