سەرۆک بارزانی هیوادارە ئەنجامی هەڵبژاردن قۆناغێکی تازە لە کوردستان بەدیبهێنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی هیوادارە ئەنجامی هەڵبژاردن قۆناغێکی تازە لە کوردستان بەدیبهێنێت

سەرۆک بارزانی لە کاتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

 

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوادارە ئەنجامەکان هیوایەكی نوێ و  قۆناغێكی تازە بۆ خەڵکی کوردستان بەدیبهێنێت.


پەیامی فەرمی:
سەرۆک بارزانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەركەوتوو لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: "خەڵكی كوردستان توانییان لە كەشێكی ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن". 


لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی سەركەوتنی هەڵبژاردن بە سەركەوتنی گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان دەزانێت، دەستخۆشی لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و کوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنییەكان دەکات لەبەرامبەر ئەوەی پێكەوە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی بکرێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت بەوەی ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و  قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.

 

شەیری بکە لە: