سێ کورسییەکەی پارێزگای هەڵەبجە یەکلابوونەوە

شەیری بکە لە:
سێ کورسییەکەی پارێزگای هەڵەبجە یەکلابوونەوە

ئاڤا نیوز


بازنەی هەڵەبجە کە خاوەنی سێ کورسی گشتییە بۆ پەرلەمانی کوردستان، دو وکورسی بۆ یەکێتی و کورسییەک بۆ یەکگرتووی ئیسلامی یەکلابوونەوەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجامی بەرایی 98% دەنگدان لە سنووری بازنەی هەڵەبجە بە دەست ئاڤا نیوز گەیشتووە و هەرسێ کورسییەکەی ئەو پارێزگایە یەکلابوونەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، هەر سێ کورسییەکەی پارێزگای هەڵەبجە لەنێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆتایی پێهاتووە کە یەکێتی (2 کورسی) و یەکگرتوو (1 کورسی) بەدەستهێناوە.

 

لە سنووری بازنەی هەڵەبجە ئەنجامی 98%ی دەنگەکان بەمشێوەیە:

 

یەکێتی:  10هەزار و 422 دەنگ.


پارتی: 4 هەزار و 416 دەنگ.


نەوەی نوێ: 4 هەزار و 439 دەنگ.


ڕەوتی هەڵوێست: 1 هەزار و 186 دەنگ


یەکگرتووی ئیسلامی: 7 هەزار و 251 دەنگ.


بەرەی گەل: 661 دەنگ.


کۆمەڵ: 3 هەزار و 964 دەنگ.


بزووتنەوەی ئیسلامی: 1 هەزار و 374 دەنگ.

گۆڕان: 184 دەنگ.

پووچەڵ: زیاتر لە 2 هەزار و 785 دەنگ.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: