ڕێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دەنگدانی گشتی

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دەنگدانی گشتی

ڕێژەیی بەشداریی لە دەنگدانی گشتی

ئاڤا نیوز

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر شەش پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان کۆتاییهات و سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان داخران. 

 

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد، هاوکات بە بڕیاری کۆمیسیۆن كاتژمێر 06:00 ئێوارە پڕۆسەکە کۆتاییهات و ئامێرەکان کوژانەوە و سندوقەکانی دەنگدان داخران. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز کەتووە لە کۆمیسیۆنەوە، ڕێژەیی بەشداریی هاووڵاتییان 70%یە.

 

ڕێژەیی بەشداریی بەم شێوەیەیە:

 

ڕێژەیی بەشداریی لە پارێزگای هەولێر 65%
ڕێژەیی بەشداریی لە پارێزگای سلێمانی 60%
ڕێژەیی بەشداریی لە پارێزگای هەڵەبجە  61% 
ڕێژەیی بەشداریی لە پارێزگای دهۆک 71% 

ڕێژەیی بەشداریی لە ئیدارەی ڕاپەڕین 71%
ڕێژەیی بەشداریی لە شەقڵاوە و هەریر 80%
ڕێژەیی بەشداریی لە ئیدارەیی گەرمیان 60%
ڕێژەیی بەشداریی لە زاخۆ 76%

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: