سوودانی پیرۆزبایی هەڵبژاردن لە گەلی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی پیرۆزبایی هەڵبژاردن لە گەلی کوردستان دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە گەل و حکومەت و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەکەش هیواخوازە مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 20-10-2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەین، بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان.

 

بابەتە ستراتیژییەکان: بە گوتەی سوودانی "درێژەدان بە هەڵبژادەی دیموکراسی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستووری".

 

لەلایەکی دیکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنێت و هیواخوازە "مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت، لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان".

شەیری بکە لە: