ئاڤا میدیا ڕووماڵێکی فراوان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا ڕووماڵێکی فراوان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن دەکات

هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری کوردستان و ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەگەڵ کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان و داخستنی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان، لە کاتژمێر 06:00 ەوە ئاڤا میدیا دەستی بە ڕووماڵێکی فراوان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری کوردستان و ئاڤا میدیا ڕووماڵی ئەنجامی هەڵبژاردن دەکات. ئاڤا میدیا لە ستۆدیۆ دێسکی بۆ هەموو لایەنەکان داوە؛ پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست و لایەنەکانی دیکە، بۆ هەر دێسکێک دوو ڕۆژنامەنووسی تایبەتی داناوە و ئەوان دەنگی لایەنەکانتان پێدەڵێن.

 لەلایەکی دیکەوە: پەیامنێرانی ئاڤا میدیا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ و سات بە سات دوایین ئەنجامی هەڵبژاردن دەگوازنەوە، ڕووماڵی ئاڤا میدیا تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت، تاوەکو زۆربەی دەنگی لایەنەکان ئاشکرا دەکات.

ڕاستەوخۆ؛ ڕووماڵە فراوانەکەی ئاڤا میدیا ببینە

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: