ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ ئەو دەنگدەرانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ ئەو دەنگدەرانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەو کەسانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە بە چەند مەرجێک دەتوانن دەنگ بدەن.

وێنە گەورەکە: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەیان هەزار کەس بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر نەیانتوانیوە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆن 12ی ئەم مانگە لەبارەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم نووسینگەکانی کردووە لە هەرێمی کوردستان و ئەو پارێزگایانەی عێراق کە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بنکەی دەنگدانیان لێ کراوەتەوە، تێیدا
ڕوونی کردووەتەوە، هەموو ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان لە ئامێرەکان ناخوێنرێتەوە دەتوانن دەنگ بدەن بە چەند مەرجێك:

- کارتی دەنگدانیان هەبێت.

- ⁠ناویان لە لیستی دەنگدان هەبێت.

- ⁠کارتی دەنگدان و کارتی نیشتمانیان پێبێت لەکاتی دەنگدان.

- ⁠کاتێک ئامێری دەنگدان ناوەکەی نەخوێندنەوە، بەڕێوەبەری وێستگە ناوەکەیان زیاد دەکات و پەنجەمۆریان پێدەکات، ئینجا دەتوانن دەنگ بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: