کوردانی تاراوگە بە ئومێدێکی زۆرەوە لە هەڵبژاردنی کوردستان دەڕوانن
- کوردستان
- 20 تشرینی یەکەم
کوردانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا، وێنە: تایبەت بە ئاڤا نێردراوە
ئاڤا نیوز
پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، کوردانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش چاویان لە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمرۆ دوو شەممە 20-10-2024، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، هاووڵاتییان لە بەرەبەیانی زووەوە ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کردووە، بەشێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی هەرێمی کوردستانیش چاویان لە ئەنجامەکانە.
لێدوانی فەرمی: شیلان ئاستەیی، چالاکوان و چاودێری سیاسی لە بەریتانیا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک تاکێکی کورد لە بەریتانیا ئەم هەڵبژاردنە بە گرنگ و چارەنووسساز دەزانین بۆ دیاریکردنی حکومەتێکی خاوەن توانا بۆ پشتیووانی لە ڕەوەندی کورد لە دەرەوە".
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەم هەڵبژاردنەش گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات، بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن لەوانە، خوێندنی باڵا و تەندروستی و بازرگانی، بۆیە ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی کاروبارە یاساییەکانی ئەو هاونیشتمانییانە.
بۆچی گرنگە: بەشێک زۆر لەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردسانن هاتوونەتەوە ناوخۆ بۆ ئەوەی بەشداریی لە دەنگدان بکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەشێکی زۆر لەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کاروباری کابینەی 10یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قورس دەزانن، بەهۆی ئەو ئاستەنگیانەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆی دروستکراوە و لەگەڵ بەشێک لە پارت و لایەنە ناوخۆییەکان کە بەرهەڵستی لە چاکسازیی دەکەن .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فرۆشگایەکی مێژوویی مۆسیقا لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵڵای ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کاندیدە ژن و پیاوانەی کە زۆرترین دەنگیان لە بازنەکان بەدەستهێناوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كاندیدە دەرچووانەی ناچنە پەرلەمان