ڕێکخەری گۆڕان نەیتوانی دەنگ بدات

شەیری بکە لە:
ڕێکخەری گۆڕان نەیتوانی دەنگ بدات

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 


بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان  بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵات بووە و كارتی دەنگدانی بۆ نەكراوە، نەیتوانیوە دەنگ بدات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو،  لە سەرەتای پڕۆسەکە هاوشێوەی سەرۆک و بەرپرسی حیزبەکان دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەر گۆران ڕۆشتووە لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی دەنگ بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارتی دەنگدانی نەبووە، نەیتوانیوە دەنگ بدات.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەكی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ڕێكخەری گۆڕان لەكاتی نوێكردنەوەی كارتی دەنگداندا لە دەرەوەی وڵات بووە، کارتی دەنگدانی نوێنەکردووەتەوە بۆیە نەیتوانیوە دەنگ بدات.

 

بۆچی گرنگە: دانا ئەحمەد مەجید دەبێتە یەکەم سەرۆک حیزب نەتوانێت دەنگ بدات، ئەمە لەکاتێکدا زۆرینەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەنگی خۆیان دا.

 

ئەمەش بزانە: ناوبراو زۆر هەوڵی داوە دەنگ بدات، بەڵام كۆمیسیۆن بەهەموو شێوەیەك ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە بەبێ کارتی دەنگدان بەشداری دەنگدان بکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: