سیخوڕێکی ئیف بی ئای بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا دەستگیردەکرێت

شەیری بکە لە:
سیخوڕێکی ئیف بی ئای بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا دەستگیردەکرێت

کارمەندێکی ئێب بی ئای. forbes

ئاڤا نیوز

 

سیخوڕێکی پێشووی ئێف بی ئای، تۆمەتبارە بە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و دادگایی دەکرێت؛ لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکە، 25 ساڵ بەند دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەلێکساندەر سمیرینۆف، لە ئێف بی ئای کاری کردووە و پێشتر گوتبووی، 'کۆمپانیای وزەی بۆرسیما' لە ئۆکراینا بەرتیلی داوەتەوە جۆ بایدن و کوڕەکەی؛ بەڵام دواتر دەرکەوت درۆی کردووە و سیخوڕی ڕووسیایە.

 

لێدوانی فەرمی: داواکاری گشتیی ئەمریکا رایگەیاندووە: "سیخوڕەکەی ئێف بی ئای، زانیاریی ناڕاستی لەسەر جۆ بایدن و کوڕەکەی داوە و لەسەر ئاستی باڵا پەیوەندی بە دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ڕووسیاوە هەبووە".

 

بۆچی گرنگە؟ بە درۆ خستنەوە و دادگاییکردنی ئەم سیخوڕە، لە بەرژەوەندیی جۆ بایدن و کەمپەینەکەی بۆ هەڵبژاردن دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: سیخوڕەکە ناوی ئەلێکساندەر سمیرینۆف، تەمەنی 43 ساڵە و هاووڵاتییەکی ئەمریکی – ئیسرائیلییە. هەفتەی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا، لە لاس ڤێگاس دەستگیرکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: