میت کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
میت کوژرانی دوو بەرپرسی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند

وێنەی ئەو دوو بەرپرسەی پەکەکە کە لە پێنجوێن لەلایەن تورکیاوە کرانە ئامانج

ئاڤا نیوز

 

بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی تورکیا، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو بەرپرسی پەکەکەی کردە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەزگای میت دوای ماوەیەک لە چاودێریکردنی ئەو دوو بەرپرسەی پەکەکە لە سلێمانی بەناوەکانی: بەفرین ڕۆژ، کە بە جائیزە سەلبەر ناسراوە و تێکۆشین دڵگەش، ناسراو بە ئەمینە ئوڵاش، ئەو دوو بەرپرسەی پەکەکەی کردووەتە ئامانج. 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، هەواڵی کوژرانی جائیزەی سەلبەری پشتراست کردووەتەوە.  


باکگراوند: جائیزە سلبەر و ئامینە ئوڵاش کە ناویان لە لیستی داواکراونی میت هەبووە، لە ساڵی 1999 لە ئیستەنبوڵ پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: