ڕۆژی بڕیارە؛ دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کاتژمێر 07:00ـی بەیانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ڕۆژی بڕیارە و هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی دیکەی دیموکراسی گرنگ تاقی دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە هەر چوار بازنەی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان و کارتی بایۆمەتریان هەیە، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەسە، لە دوو هەزار و 266 بنکە دەنگ دەدەن؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجە 27 بنکە.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ 100 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەزار و 191 کاندید کێبڕکێ دەکەن، لەو ژمارەیە 823 کەسیان پیاون و 368ـیان ئافرەتن. کورسییەکانی پەرلەمان 95 کورسی گشتی و پێنج کورسی کۆتان، 38 کاندید کێبڕکێی کورسییەکانی کۆتا دەکەن.

ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی دەنگدەران و کورسییەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمجۆرەیە:

- بازنەی سلێمانی: یەک ملیۆن و هەشت هەزار و 412 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 38 کورسی هەیە، دوو کۆتا و 36 کورسی گشتی.

- بازنەی هەولێر: 993 هەزار و 115 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 34 کورسی هەیە، دوو کورسی کۆتا و 32 کورسی گشتی.

- بازنەی دهۆک: 682 هەزار و 791 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 25 کورسی هەیە، کورسییەکی کۆتا و 24 کورسی گشتی.

- بازنەی هەڵەبجە: 59 هەزار و300 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و سێ کورسی گشتی هەیە.


باکگراوند:
دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو و ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، یەکێتی دووەم و نەوەی نوێ سێیەم.

- دەنگی دروست: 179 هەزار و 326 دەنگ

- دەنگی پووچەڵ: 21 هەزار و 131 دەنگ

- پارتی: 86 هەزار و 775 دەنگی بەدەستهێناوە.

- یەکێتی: 50 هەزار و 776 دەنگی هێناوە.

- نەوەی نوێ: 11 هەزار و 78 دەنگ

-یەکگرتوو: 
سێ هەزار و 18 دەنگ


- بەرەی گەل: دوو هەزار و 51 دەنگ

-کۆمەڵ: دوو هەزار و 365 دەنگ

- ڕەوتی هەڵوێست: دوو هەزار و 448 دەنگ

- بزووتنەوەی گۆڕان: 585 دەنگ

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: