هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس

ئاڤا نیوز

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە ئەستەنبوڵ کۆدەبێتەوە و تاوتوێی گرنگترین پێشهاتەکانی غەززە دەکەن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئاگربەست و کارەساتە مرۆیی و بەردەوامەکانی ناوچەکە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حەماس و چەند ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی حەماس کرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین بارودۆخی دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست بوو کە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان بدات.

 

لەلایەکی دیکەوە: فیدان بەهۆی کوژرانی یەحیا سینوار، سەکردەی  کۆچکردووی حەماس سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بزوتنەوەکە کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: