ئیسرائیل نامیلکە بەسەر غەززەدا بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل نامیلکە بەسەر غەززەدا بڵاو دەکاتەوە

وێرانبوونی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بە درێژایی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر نامیلکەیان بە وێنەی سینوارەوە لە باشووری کەرتی غەززە بڵاوکردەوە

 

وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی یەحیا سینوار، سوپای ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جەنگی دەروونییەوە کار لەسەر بیروباوەڕ و بیرۆکەی خەڵکی غەززە و ئەندامانی حەماس بکات. 

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: سوپای ئیسرائیل دوای کووشتنی یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕێگەی فڕۆکەوە ژمارەیەک نامیلکە بەسەر ئاسمانی خان یونسی کەرتی غەززە بڵاودەکاتەوە کە وێنەی تەرمی یەحیا سینواری لەسەرە و هەڵگری پەیامێکی بنیامین نەتانیاهۆیە بە زمانی عەرەبی. 

 

زانیاریی زیاتر: پەیامەکە دەڵێت: "سینوار ژیانی ئێوەی ڕووخاند، حەماس هیچی دیکە حوکمڕانی غەززە ناکات، لە کۆتاییدا دەرفەتی رزگاربوون لە ستەم هاتە ئاراوە، هەرکەسێک چەکی خۆی دابنێت و بارمتەکان ڕادەست بکات دەتوانێت دەربچێت و لە ئاشتیدا بژیت". 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: