یەکێتی سلێمانی پڕ قومارخانە کردووە و ئاڤا زانیاریی وردیان لەبارەوە ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


سلێمانی بە ئاشکرا پڕبووە لە قومارخانە، خەریکە سەری شارەکە دەخۆن و کەس خەمیان لێناخوات دایان بخات، گیرفانی سلێمانییان هەڵتەکاندووە و سەدان خێزانیان پەرتەوازە کردووە.


چیرۆکی سەرەکی:
بەرنامەی ئەمجارەی زەڕەبین لەبارەی قومارخانەکانی سلێمانییە، خەڵكی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان  و ناوەڕاست و باشووری عێراق دانە دانە و دەستە دەستە ڕوو لە سلێمانی دەکەن بۆ قومارکردن، تەنانەت لە وڵاتانیش دەرەوەش قومارچییەکان بۆ قومار دەچنە سلێمانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سلێمانی تاکە شاری هەرێمی کوردستان و عێراقە بەفەرمی قومارخانەی تێدابێت. قومارخانەکان لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەندارییەتی دەکرێن و بە ئاشکرا و بێپەردە کاردەکەن، قازانجەکەیان سێ بە یەک بۆ یەکێتییە، واتە لە هەر 100 دۆلارێک زیاتر لە 60 دۆلاری بۆ یەکێتییە و ئەوەی تر بۆ خاوەنەکانیان.

لەلایەکی دیکەوە: جگە لە پێشکەشکردنی خواردنەوە کهولییەکان، قومارخانەکان وەکو یانەیەکی شەوانە کاردەکەن و دەیان کچی ڕووسی و ئێرانی و لوبنانی کاریان تێدا دەکەن. کاتژمێر 06:00ی ئێوارە دەکرێنەوە و کاتژمێر 06:00ی بەیانی دادەخرێن.

لێدوانە فەرمییەکان: ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت سلێمانی بە ئاشکرا شەش قومارخانەی گەورەی لێیە، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤاش چوار قومارخانەی دیکەی نهێنی هەن و تایبەتن بە بەرپرسان و گەورە سەرمایەداران. قومارچییەک دەڵێت شەوانە نزیکەی 450 کەس قومار لە قومارخانە فەرمییەکان دەکەن. پارێزەر هێرۆ عەتار کە کاری لەسەر قومارخانەکان کردووە، دەڵێت هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە ئەگەر دەستهەڵنەگرێت. 

گۆشەیەکی دیکە: چەند قومارچییەک و هاوژینەکانیان قسە بۆ ئاڤا دەکەن و دەیان چیرۆکی تراژیدیا و بە ئازار دەگێڕنەوە و دەڵێن سەدان کێشە و گیروگرفی کۆمەڵایەتییان لێکەوتووەتەوە. یەکێکیان دەڵێت، باشترین کار پارتی کردبێتی داخستنی قومارخانەکان بووە لە هەولێر و دهۆک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: