کەناڵی MBC لە عێراق دادەخرێت

شەیری بکە لە:
کەناڵی MBC لە عێراق دادەخرێت

لۆگۆی کەناڵی ئێم بی سی عێراق- گرافیکی ئاڤا (پەیڕەو سەلاح)

ئاڤا نیوز

 

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەر بە حکومەتی عێراق بڕیاریدا کەناڵی بەنێو بانگی عەرەبی "ئێم بی سی" دابخات، بەهۆی ئەوەی لە ڕاپۆرتێکیدا سەرکردە و بەرپرسانی بەرەی مقاوەمەی بە "تیرۆر" ناوبردووە.

 

وێنە گەورەکە: کاردانەوەی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی "ئێم بی سی" دەربارەی سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە، دوای سووتاندنی نووسینگەکەی لە بەغدا، حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی کەناڵەکەی لە عێراقدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ ڕاگرتنی کەناڵی "ئێم بی سی" لە عێراق و مۆڵەتی کارکردنی دەکشێنینەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: دەستەکە ئاشکری دەکات: کەناڵی "ئێم بی سی" سەرپێچی لە خشتەکانی پەخشی میدیایی کردووە بە دووبارەکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر شەهیدانی سەرکەوتن و سەرکردە قارەمانەکانی بەرەی مقاوەمە کە شەڕی شەرەف لە دژی قەوارەی قۆرخکاری زایۆنیستی دەکەن.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەناڵەکە ڕاپۆرتێکی لەسەر سەرکردەکانی حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی حەماس بڵاوکردبووەوە، کە وەک دوو گرووپی "تیرۆریستی" ناویان براوە، ناڕەزایەتی لایەنگرانی ئەو گرووپانەی لە عێراق لێکەوتەوە و لە شاری بەغدا نووسینگەی کەناڵەکە سووتێندرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: