ئاڤا نیوز وردەکاری پڕۆژەی ڕووناکی بۆ گەڕەکەکانی نازناز و بەختیاری ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز وردەکاری پڕۆژەی ڕووناکی بۆ گەڕەکەکانی نازناز و بەختیاری ئاشکرا دەکات

وێستگەی کارەبا

ئاڤا نیوز

 

پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی نازناز و بەختیاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، بەوهۆیەشەوە سەدان هاوبەشی کارەبا لێی سودمەند دەبن.

 

وێنە گەورەکە: پێش سێ مانگ لە گەڕەکی شادی شاری هەولێر پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری جێبەجێ کرا، لە میانی سەردانی بۆ گەڕەکەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند "لە بەرنامەمانە تاوەکو ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگەیەنین".

 

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی هەینی 18-10-2024، گەڕەکی نازناز پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ جێبەجێ کرا.

 

گەڕەکی نازناز پێکهاتەکەی بەم جۆرەیە:

  • نزیکەی هەشت هەزار هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری سودمەند دەبن.
  • هەزار و 700 خانوو لە گەڕەکەکەدا هەیە.
  •  400 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی تێدایە.


زانیاریی زیاتر: ئەندازیار ڕێبین کامەران دەڵێت: "لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی بەختیاریش جێبەجێ دەکرێت".


گەڕەکی بەختیاری پێکهاتەکەی بەم جۆرەیە:

  • نزیکەی 19 هەزار هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند دەبن.
  •  چوار هەزار و 100 خانوو لە گەڕەکەکەدا هەیە.
  • 800 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ