ئاڤا نیوز نوێترین ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و کورسی لایەنەکان بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم

گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز نوێترین ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە، بەراود بە دوایین هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، پارتی زیاتر لە شەش کورسی، یەکێتی نزیکەی پێنج کورسی و نەوەی نوێ کورسییەکی مسۆگەر کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستکەوتووە، بەپێی ئەنجامەکە بە کۆی گشتی پارتی 86 هەزار و 210 دەنگ، یەکێتی 49 هەزار و 684 دەنگ و نەوەی نوێ 10 هەزار و 913 دەنگیان هێناوە.
ئەوەی پێویستی بیزانیت: بۆ زانینی بەهای کورسی دروستترین ڕێگا ئەوەیە بە دوایین هەڵبژاردن بەراوردی بکەین، دوایین هەڵبژارن لە هەرێمی کوردستان کە کراوە، هەڵبژاردنی 10-10-2021ی پەرلەمانی عێراق بوو. بەپێی هەڵبژاردنی ساڵی 2021، نرخی هەر کورسییەک لە هەولێر 13 هەزار و 317 دەنگ دەبێت. لە سلێمانی 9 هەزار و 656 دەنگ دەبێت، لە دهۆک 16 هەزار و 329 دەنگ دەبێت، لە هەڵەبجە 6 هەزار و 818 دەنگ دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن:
- پارتی لە دەنگدانی تایبەت لە هەولێر 43 هەزار و 44 دەنگی هێناوە، دەکاتە زیاتر لە 3 کورسی، لە دهۆک 38 هەزار و 502 دەنگی هێناوە، دەکاتە دوو کورسی و نیو، لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی چوار هەزار و 652 دەنگی هێناوە، دەکاتە نزیکەی نیو کورسی، واتە پارتی بەگشتی لە دەنگدانی تایبەت زیاتر لە 6 کورسی مسۆگەر کردووە.
- یەکێتی لە سلێمانی نزیکەی 35 هەزار و 728 دەنگی هێناوە، دەکاتە نزیکەی چوار کورسی، لە هەولێر و دهۆکیش پێکەوە 13 هەزار و 44 دەنگی هێناوە، دەکاتە کورسییەک، واتە یەکێتی لە دەنگدانی تایبەت نزیکەی 5 کورسی مسۆگەر کردووە.
- نەوەی نوێ بە کۆی گشتی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن 10 هەزار و 913 دەنگی هێناوە و دەکاتە کورسییەک.
گۆشەیەکی دیکە: ئەم ئەنجامە پەیوەستە بە 95 کورسی گشتیی پەرلەمان، چونکە بەشێکی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت دەنگیان بە پێنج کورسی پێکهاتەکان، واتە کاندیدانی مەسیحی و تورکمان داوە، کاندیدانی پێکهاتەکان بە کۆی گشتی زیاتر لە 10 هەزار دەنگیان هێناوە، بەتایبەت هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی دەنگێکی زۆریان بە کاندیدانی لیستی بابیلوون داوە کە ڕەیان کلدانی، فەرماندەی حەشدی شەعبی سەرۆکایەتی دەکات.
- هەولێر: دوو کورسی کۆتا هەیە، لە کورسی پێکهاتەی تورکمان مونا قەهوەچی یەکەم بووە و دوو هەزار و 994 دەنگی هێناوە. بۆ کورسی کۆتای مەسیحی، ڕامی نووری دوو هەزار و 786 دەنگی هێناوە.
- سلێمانی: دوو کورسی کۆتا هەیە، بۆ کورسی کۆتای مەسیحی دانا ئامانج یەکەمە و چوار هەزار و 74 دەنگی هێناوە. بۆ کورسی کۆتای تورکمان نەجدەت نووری محەممەد یەکەم بووە و دوو هەزار و 935 دەنگی هێناوە.
- دهۆک: یەک کورسی کۆتای مەسیحی هەیە، دکتۆر جێمیس حسدو یەکەمە و دوو هەزار و 800 دەنگی هێناوە.
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجە 952 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ئەنجامەکە بەمشێوەیە:
یەکێتی: 517 دەنگ
نەوەی نوێ: 9 دەنگ
یەکگرتوو: 38 دەنگ
کۆمەڵ: 21 دەنگ
هەڵوێست: 9 دەنگ
پارتی: 7 دەنگ
بەرەی گەل: 4 دەنگ
بزووتنەوە: 3 دەنگ
گۆڕان: 1
باکگراوند: دوێنێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو، بە کۆی گشتی 208 هەزار و 521 دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە