سوپای ئیسرائیل: لە یەک ڕۆژدا 115 موشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل: لە یەک ڕۆژدا 115 موشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون

ساتی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لەناو خاکی ئیسرائیل کە لەلایەن حیزبوڵڵاوە لە لوبنانەوە ئاراستە کرابوو. وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، تەنیا ئەمڕۆ شەممە زیاتر لە 115 مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

 

لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە نزیکەی 115 موشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و چەند ناوچەیەکییان کردووەتە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: مووشەکەکان بە گشتیی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون و زەنگی ئاگادارکەرەوە لە سەرانسەری ناوچەکەدا لێدراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی تایبەتی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ماڵەکەی نەتانیاهۆ لە ناوچەی قەیسەرییە 'کەیساریا' بە درۆنێک کە لە لوبنانەوە ئاراستە کرابوو، کرایە ئامانج.

 

ئەمەش بزانە: بنیامین نەتانیاهۆ و سارای خێزانی لەکاتی هێرشە درۆنییەکەدا لە ماڵ نەبوون، هاوکات هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: