وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات

کۆبووەنەوەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان وەزیری دەرەەوەی تورکیا. وێنە؛ ئێرنا

ئاڤا نیوز

 


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئێسرائیل کرا.

 

وێنە گەورەکە: ئەم سەردانەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا لە دوای کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دێت، کە لە هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە کوژرا.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پرسی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و چۆنیەتی وەستاندنی کۆمەڵکوژی و برسیکردنی خەڵکی غەززە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کوشتنی سەرکردنەکانی حەماس و حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: "حەماس و حزبوڵڵا بە کوشتنی سەرکردەکانیان ورەیان ناڕووخێت، بەردەوام دەبن لە شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل و وەک ئێران بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین". 

 

ئەمەش بزانە: بەر لەو سەردانەی عێراقچی، هاکان فیدان، پێشوازی لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس کرد، سەرەخۆشی کوژرانی یەحیا سینواری لێکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: